ئەمریكا لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دێتە دەنگ

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین -

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دەنگۆی داخستنی بالیۆزخانەكە رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، هیچ گۆڕانكارییەك لەبارەی كارەكانی بالیۆزخانەكە رووینەداوەو لە پەیوەندیش لەگەڵ سەركردەكانی عیراق بەردەوامین.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 20-6-2025، لەچەند كەناڵێكی راگەیاندنەوە هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا بڕیاریداوە بە تەواوەتی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، باڵیۆزخانەكە روونكردنەوەیەكی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوكردەوە.

لە روونكردنەوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هاتووە، هیچ گۆڕانكارییەك لە دۆخی كاركردنی باڵیۆزخانەكە لە بەغدا و كۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، نەهاتووە و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش پابەندییەكی چەسپاوی هەیە بە پتەوكردنی ئەولەویاتی سیاسەتەكانی لە عیراقدا.

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا پابەندە بە پتەوكردنی سەروەریی عیراق و پەیوەندیكردن لەگەڵ سەركردەكان و گەلی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن