راچڵەكین-
سوپای ئیسرائیل كوشتنی فەرماندەی لیوای دووەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە ئەمین پوور جودەكی، فەرماندەی لیوای دووەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی كوشتووە.
وەك سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێكردووە، ئەمین پوور، لەو ساتەی پۆستەكەی وەرگرتووە لە ناوچەی ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێرانەوە، سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بەرەو خاكی ئیسرائیل ئاراستە كردووە.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووەندوای كوشتنی تەهارپوور، فەرماندەی بنكەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران لە 13ی حوزەیران، جودەكی رۆڵێكی سەرەكیی لە چالاكییەكانی بنكەكەدا گێڕاوە.
تائێستا ئەوە ئاشكرانەكراوە ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران لەچ ناوچەیەك كراوەتە ئامانج.