عەبادی بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 464

حەیدەر عەبادی

راچڵەكین -

هاوپەیمانیی (نەسڕ) بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، بەشداریكردن بە لیستی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناكات و رایدەگەیەنێت: كاندیدمان نابێت، بەڵام دەنگ بە كاندیدی باش و لێهاتوو دەدەین.

ئەمڕۆ هەینی 27-6-2025، هاوپەیمانیی (نەسڕ) كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لە راگەیەندراوێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراكرد و تێیدا رایگەیاندووە، لەكاتێكدا بڕوامان بە پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن هەیە، بەڵام هیچ كانیدێكمان بۆ هەڵبژاردن نابێت و تەنها دەنگ بەو كاندیدانەی لیستی (هاوپەیمانیی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) دەدەین كە پێمان وایە كەسانی باش و لێهاتوون.

هاوپەیمانیی (نەسڕ) هۆكاری بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بە لیستی سەربەخۆ، بۆ ئەو دۆخەی ئێستا گەڕاندووەتەوە، كە بەوتەی خۆیان دەنگی دەنگدەران بە پارە دەكڕدرێت و سامانی گشتی و پارەی دەرەوە بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنرێت و دەرامەتی وڵات بۆ بەرژەوەندیی هەندێ لایەن تەرخانكراوە.
 
حەیدەر عەبادی بەپێویستی دەزانێت پرۆسەی هەڵبژاردن راستەڕی بكرێتەوە، بەو پێیەی كۆڵەكەی پرۆسەی دیموكراسییە، بۆئەوەی پرۆسەیەكی پاك و ئازادانەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە پێویستە هیچ كارێك نەكرێت ببێتە هۆی گومانخستنە سەر نەزاهەتی پرۆسەكە، داواشیكردووە پارێزگاریی لە سیستمی سیاسی و دیموكراسی لە عیراق بكرێت و رێگە لەو هەوڵانەش بگیرێت كە دەیانەوێت دۆخی ئیچستای وڵات لەبارببەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن