دادگای باڵای ئەمریكا بڕیارێك لە بەرژەوەندی ترەمپ دەردەكات

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 321

دۆناڵد ترەمپ

راچڵەكین -

دادگای باڵای ئەمریكا بە بڕیارێك ئەو كۆتوبەندە یاساییەی لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ لابرد بۆ سنورداركردنی پێدانی رەگەزنامەی ئەمریكی بەو منداڵە بیانییانەی لەو وڵاتە لەدایك دەبن.

ئەمڕۆ هەینی 27-6-2025، دادگای باڵای ئەمریكا بە دەنگی شەش دادوەر لەكۆی 9 دادوەری دادگاكە، بڕیاریدا كە دادگاكانی خوارەوە دەسەڵاتیان نییە فەرمانی رێگریكردن لەو فەرمانە سەرۆكایەتییە دەربكەن كە پێدانی رەگەزنامەی ئەمریكی بە مناڵانی بیانی سنوور دەكات.

دۆناڵد ترەمپ، لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، فەرمانێكی دەركرد بۆ سنوورداركردنی پێدانی رەگەزنامە بەو منداڵە بیانییانەی لە ئەمریكا لەدایك دەبن كە دایك و باوكیان بەشێوەیەكی نایاسایی لەو وڵاتە نیشتەجێن، یاخود مافی مانەوەی كاتییان هەیە.

ئەو سێ دادوەرەی دادگای باڵای ئەمریكا كە هەسێكیان لیبڕالین و واژۆیان لەسەر بڕیارەكە نەكردووە، رایانگەیاند كە فەرمانە سەرۆكایەتییەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرپێچیكردنێكی زەقی یاسایە و نابێ رێگەی پێبدرێت.

دادگای باڵای ئەمریكا لەدوای دەركردنی فەرمانێك دێت لەلایەن دادگاكانی خوارەوە بە راگرتنی جێبەجێكردنی چەند فەرمانێك بەشێوەیەكی كاتی لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا، لەوانەش فەرمانە سەرۆكایەتییەكەی ترەمپ تایبەت بە سنوورداركردنی پێدانی رەگەزنامەی بە مناڵانی بیانی لەدایكبووی ئەمریكا، ئەوەش كاردانەوەی تیمی پارێزەرانی سەرۆكی ئەمریكای لێكەوتەوەو ئەو دادگایانەیان تۆمەتباركرد كە دەسەڵاتی خۆیان تێپەڕاندووە، داواشیان لە دادگای باڵا كرد پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن