گەنجێك لە زێی گەورە خنكا

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای خەبات، گەنجێك لە زێی گەورە خنكا و تەرمەكەشی لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە دۆزرایەوە.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 27-6-2025، تیمەكانیان ئاگاداركرانەوە لە رووداوێكی خنكان لە زێی گەورە، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ شوێنەكە، توانییان تەرمەكە لەزێی گەورە دەربهێنن، كە گەنجێكی دانیشتووی قەزای خەبات بووە.

لەدوای رووداوەكە، تەرمی گەنجەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كرا و بڕیارە دوای ئەنجامدانی رێكارە پزیشكییەكان، تەرمەكە رادەستی كەسوكاری بكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن