ترەمپ قسە لەسەر رێكەوتنێكی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەبڕی 30 ملیار دۆلار دەكات

جیهان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 232


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی رەتكردەوە كە باسیان لەوەكردووە، ئیدارەكەی هەوڵی هاوكاریكردنی ئێران دەدات بۆ بەدەستهێنانی بڕی 30 ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی بەرنامەیەكی ئەتۆمی مەدەنی بۆ بەرهەمهێنانی وزە.

پێشتر هەردوو تۆڕی هەواڵی (CNN و NBCnwes) بڵاویانكردبوەوە، ئیدارە دۆناڵد ترەمپ لەچەند رۆژی رابردوودا تاوتوێی ئەگەری پێشكەشكردنی پشتیوانی داراییان بە ئێران كردووە، بەرامبەر وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ، لە تروس سۆشیال نوسیوویەتی:" ئەو درۆزنە كێیە لەهەڵبەستی هەواڵی ناراست كە دەڵێت سەرۆك ترەمپ دەیەوێت 30 ملیار بدات بە ئێران بۆ دروستكردنی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی نا سەربازی، رۆژێك لەرۆژان بیرۆكەیەكی وا بێ بەهام نەبیستووە." راپۆرتەكەشی بە " خەڵەتاندن" ناوزەد كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن