ئەنجومەنی پیران پڕۆژەیاسایەك لەدژی ترەمپ رەتدەكاتەوە

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكی رەتكردەوە كە لەلایەن سیناتۆرێكی دیموكراتەكانەوە پێشكەشكرابوو بۆ رێگریكردن لە دۆناڵد ترەمپ لە جێبەجێكردنی هیچ پرۆسەیەكی سەربازی دژی ئێران بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی كۆنگرێس.

دوای ئەوەی تیم كین، سیناتۆری دیموكراتەكان پڕۆژەیاسایەكی پێشكەشی ئەنجومەنی پیران كرد بۆ ئەوەی رێگری لە سەرۆكی ئەمریكا بكرێت بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختی كۆنگرێس، پرۆسەی سەربازی لەدژی ئێران ئەنجام نەدات، پڕۆژەیاساكە بە زۆرینەی 53 دەنگ بەرامبەر 47 دەنگ، رەتكرایەوە.

سیناتۆرە دیموكراتەكە رایگەیاندبوو، پڕۆژەیاساكەی بەناوی (بڕیاری دەسەڵاتەكانی جەنگ) پشتبەستوو بووە بە بڕیاری دەسەڵاتەكانی جەنگ كە لەساڵی 1973 لەسەردەمی جەنگی ڤێتنام دەركراوەو تایبەت بووە بە سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی هیچ كردەوەیەكی سەربازی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی پیشوەختەی كۆنگرێس.

تیم كین ئاماژەی بەوەكردبوو، رووداوەكانی هەفتەی رابردوو دەیسەلمێنێت كە بڕیاری چوونە ناو جەنگ، لەوە گەورەترە بدرێتە دەست تاكە كەسێك.

لە ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسا رەتكراوەكەدا هاتووە، سوپای ئەمریكا بۆی نییە هیچ كردەوەیەكی سەربازی لەدژی ئێران ئەنجام بدات بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی كۆنگرێس، یان بە فەرمی راگەیاندنی جەنگ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن