نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 6 دیاریكرا

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 389

راچڵەكین-

لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 6 دیاریكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەمموزی 2025 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (40) دینارە.

بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان (7,750) بۆ (9000) دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان (190 بۆ 230) كاتژمێر كاریان كردوە.

سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.

خشتەی كارپێكردنی موەلیدەش بۆ مانگی تەمووز (7) بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن