هێرشێك بەچەكی سپی لەئەڵمانیا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152


راچڵەكین-

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشبەرێك بەچەكی سپی ( چەقۆ) هێرشیكردووەتە سەر چەند كەسێك و بەهۆیەوە كوژراوو بریندار هەیە.

بەووتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەمووزی 2025 لەناو كۆمپانیایەكی خزمەتگوزاری بەناوی Ueberlandwerk Rhoen لەشەقامی سۆندهیمەر لە شارۆچكەی مێلریچتاتی باڤاریا، كەسێك بەچەقۆ هێرشیكردووەتە سەر چەند كەسێكی ترو لەئاكامدا یەكێكیانی كوشتووەو چواری تری برینداركردووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانیان، توانراوە هێرشبەرەكە دەستگیر بكرێت و لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن