راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 1-7-2025 ئاسمان خۆڵاوی دەبێت، لە ئێوارەدا كاریگەری خۆڵ بارین كەمتر دەبێتەوە لە سەر ناوچەكەمان. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە وە بە نزیكەی (2-4 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە 2-7-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لەسەر هەندێ ناوچە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی