راچڵەكین-
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار دەستگیر كران.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەمووزی 2025 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی دزی لێكراوەو پارەی لێ براوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
ئەوەش روونكراوەتەوە، تۆمەتباران بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عیراقی و ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریكییان لە ماڵی سكاڵاكار دزیوەو لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچەو دوو ئۆتۆمبێل و بڕێك لە پارە دزراوەكەدا.
" تۆمەتباران (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیران و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە."