راچڵەكین-
تا دێت ناكۆكی و شەڕەقسەی نێوان دۆناڵد ترەمپ-ی سەركۆی ئەمریكاو ئیلۆن ماسك-ی ملیادێر لە سەكۆ كۆمەڵایەتییەكان گەرمترو توندتر دەبێت بەتایبەت دوای پرۆژە یاسای كەمكردنەوی باج و زیادكردنی خەرجی حكومی كەلەئێستادا لە كۆنگرێسی ئەمریكا قسەی لەسەر دەكرێت، بووەتە هۆی مشتومڕی زۆری نێوان دیموكراتیخواز كۆماریەكانی ئەمریكا.
دۆناڵد ترەمپ، لەسەكۆی تروس سۆشیال رەخنەی توندی لە ماسك گرت و بەوە تۆمەتباریكرد بەوەی بۆ هێشتنەوەی هەردوو كۆمپانیاكەی (تێسلاو سبەیس ئێكس) لەكاركردن، زۆر بەزیادەوە پشتی بەسامانی گشتی بەستووە.
ترەمپ دەڵێت:" ماسك زیاتر لەهەموو كەسێك لە مێژوودا پشت بە پاڵپشتی دارایی حكومەت دەبەستێت، ئەگەر ئەو پاڵپشتییە نەبووایە دەبوو كۆمپانیاكانی دابخات و بگەڕێتەوە باشوری ئەفریقا."
ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەگەر مووشەك و مانگە دەستكردەكان و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی نەبوایە ( ئەمانە دەسكەوتەكانی ماسك-ن) ئەوە ئێستا وڵاتەكەمان خاوەن سەرمایەیەكی بێ وێنە بوو."
ئەو كاردانەوە توندەی ترەمپ، دوای لێدوانەكەی ئەم دواییەی ماسك دێت لە تۆڕی ئێكس كە نوسیبووی:" ئەگەر بێتو پرۆژە یاسای باج بەم شێوەیەی ئێستا تێبپەڕێنرێت، ئەوا حزبێكی نوێ بەناوی " ئەمریكا" دروست دەكات.
ماسك دەڵێت:" ئەگەر بێتو ئەم یاسا شێتانەیە پەسەند بكرێت، ئەوا بۆ رۆژی دواتر حزبی ئەمریكا دروست دەكرێت، وڵاتەكەمان پێویستی بە حزبێكی جێگرەوەی كۆماری و دیموكراتخوازەكان هەیە، تا دەنگی هاوڵاتیان ببیسترێت."