شاندی پەرلەمانی عیراق و توركیا كۆبوونەوەو پێشنیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرا

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 265


راچڵەكین-

نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، لەكۆبوونەوەی هەردوو شاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و توركیا، پێشنیاری كردووە، توركیا وەك نیاز پاكی، گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەمووزی 2025 شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامێتی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لەباڵەخانەی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی توركیا كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا دۆسیەی ئاو  و پەرەپێیدانی پەیوەندییەكانی نیوان هەردوولا تەوەركی سەرەكی بوون.

كاروان یاروەیس، ئەندامی شاندەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا و كۆتایی هێنان بەشەڕ گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەكۆبونەوەكەدا وەكو پەرلەمانتاری پارێزگای سلێمانی و ئەندامی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عیراق داوام كرد كە وەك دەستپێشخەری و پیشاندانی نیازپاكی دەوڵەتی توركیا گەمارۆی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبگرێت ، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بەرەوپێشەوەچوونی بەخۆیەوە بینیوە."

"جەختمان كردەوە داخستنی ئاسمانی توركیا بەرووی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشێوەیەكی سەرەكی هاوڵاتیانی هەردوو وڵات زیانمەند بوونە."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن