ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڤیکتۆر گۆکێریسی سویدی و هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لێسبۆنەی پۆرتوگالی بڕیارێکی سەبارەت بە یانە نوێیەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دا.
گۆکێریس لەم هاوینەدا بڕیاریدا لێسبۆنە بەجێبهێڵێت، ئەمەش دوای چەندین ئۆفەری یانە گەورەکانی ئەوروپا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دووپاتی کردەوە کە گۆکێریس بڕیاری داوە ڕوو لە یانەی ئارسیناڵ بکات.
ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، گۆکێریس هەموو یانە ئارەزومەندەکانی دیکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئارەزووی پەیوەندیکردن بەوانەوە ناکات.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها شتێک کە گۆکێریس دەیەوێت پەیوەندی کردنە بە یانەی ئارسیناڵەوە.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوە کردبوو کە گۆکێریس پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانیان ئەنجامدا.
ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە گۆکێریس لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆن ناگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان، چونکە بەتەواوی سەرنجی لەسەر جێهێشتنی یانەکەیە.
فێدریکۆ ڤارانداس، سەرۆکی یانە پورتوگالییەکە ڕەتیکردەوە گۆکێریس بە 70 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەهای یاریزانەکە لەوە زیاترە، بەپێی لێدوانەکانی پێشووی.