راچڵەكین-
گەشتیارێكی كورد لەگەشتێكی ئاسمانی نێوان هەولێر بۆ هانۆڤەر، لەسەر ئاسمانی رۆمانیا تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دوای نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی گەشتیارەكەی تێدا بووە، رەوانەی نەخۆشخانەیەك كراوە لە بوخارێست.
كۆمپانیای فلای ئەربیل بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەو گەشتیارە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەناچاری فڕۆكەكەیان ئاڕاستەی خۆی گۆڕیوەو لەفڕۆكەخانەی بوخارێست نیشتووەتەوە.
فلای ئەربیل، دەڵێت، گەشتەكەیان بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نەبووە.