بایرن میونشن ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پێکانەکەی مۆسیالا بڵاوکردەوە

وەرزش

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 237

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بایرن میونشن ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە پێکانەکەی جەمال موسیالای یاریزانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.

موسیالا لە کاتی پێکدادان لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان دووچاری پێکانێکی سەختبوو، کە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی پارسییەکان کۆتاییهات.

بایرن میونشن لە پێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە: جەمال موسیالا لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان لە ئەمریکا دووچاری پێکانێکی سەختبوو و لە نیوەی یەکەمدا ناچار بوو یاریگا بەجێبهێڵێت.

یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پشکنینی پزشکیدا دەرکەوتووە کە یاریزانەکە بەهۆی شکانی جومگەی پاژنەی پێیەوە تووشی شکان بووە.

بایرن میونشن ئاشکراشیکرد: یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆرلاندۆی بەجێهێشت و بەرەو میونشن بەڕێکەوت و لەوێ بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی مۆسیالا لەدوای نەشتەرگەری بۆ ماوەی 5 بۆ 6 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و لە ساڵی 2026 دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن