تیباس گاڵتە بە جامی جیهانی یانەکان دەکات

وەرزش

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خافێر تیباس، سەرۆکی خولی ئیسپانیا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە جامی جیهانی یانەکان گرت کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، کە لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی.

پاڵەوانێتییەکە مشتومڕێکی زۆری لە بازنەکانی تۆپی پێدا دروستکردووە و ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەرفراوان بووەتەوە بەهۆی ئەو فشارەی یاریزانەکان بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێ لەسەریانە.

ڕیال مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری دەکات، چێڵسیش بەرامبەر فلۆمینێنس یاری دەکات.

تێباس لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری وتی: ئەوە گاڵتەپێکردنێکی ڕاستەقینەیە لە جامی جیهانی یانەکاندا، یاریزانان و خولە ناوخۆییەکان دژی ئەوەن، ساڵنامەکە لەناوچووە، سیستەمی تۆپی پێی پیشەگەریش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، سەدان هەزار کارمەندیش زیانیان بەرکەوتووە.

تێباس ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە مافی تەلەفزیۆن و سپۆنسەرەکان، هەموو شتێک پێشتر گوتراوە، هەندێکیان ناچارن پەخشی بکەن.

تێباس هەروەها سەرنجی خستە سەر لایەنی ئابووری و نرخی بلیتەکان، کە پێی وایە لە هەوڵێکدا بۆ پڕکردنەوەی ستاندەکان لە داڕماندان. وتیشی: نرخی بلیتەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دادەبەزێت بۆ ئەوەی بتوانێت یاریگاکان پڕبکاتەوە، لە کاتێکدا کێشەی باج سەرهەڵدەدات کە کاریگەری لەسەر هەردوو یاریزان و ڕێکخەر هەیە.

لە کۆتاییدا وتی: ئایا دەکرێت شتێک لەمە خراپتر بێت؟ و لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا کەسانێک هەن کە ئەم پاڵەوانێتییە وەک سەرکەوتنێکی دەنگدانەوە و داهاتووی تۆپی پێ بەرەوپێش دەبەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن