راچڵەكین -
سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی ناوچەیەكی ویلایەتی تەكساسی بەهۆی لافاوەوە، بە ناوچەی كارەساتبار راگەیاند، بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی قوربانیای لافاوەكە بۆ 70 كەس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 6-7-2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەو بەشەی ویلایەتی تەكساسی وەك ناوچەی كارەساتبار راگەیاند، كە دووچاری لافاوێكی بەهێز بووەوەو بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا.
ترەمپ لە پەیامێكدا لە سەكۆی (ترۆس سۆشیال) نووسیویەتی: دانیشتووانی ناوچە كارەساتبارەكەی لافاو لە تەكساس، بە دۆخێكی كارەساتباردا تێدەپەڕن و جگە لە گیانلەدەستدانی گجەیان كەس، ژمارەیەكی زۆریش بێسەروشوێنن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژی بەوەشكردووە، ئیدارەكەی لەهەماهەنگیی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتی تەكساس، هاوكات ستایشی هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی ئەمریكاشی كرد كە توانیوانە ژیانی سەدان كەس لە دانیشتووانی ناوچەی لافاوەكە رزگار بكەن.
بەپیی نوێترین ئامار كە لەلایەن میدیاكانی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە، تائێستا 70 كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوەو دەیان كەسیش چارەنووسیان نادیارە، تیمەكانی فریاگوزارییش بەردەوامن لە بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكان.
زۆریترین ئەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان پێگەیشتووە، ئەو ناوچانەن كە دەكەونە نزیك روباری گوادالوپی لە تەكساس، كە بەهۆی لافاوەكەوە ئاستی ئاوی رووبارەكە بەشێوەیەكی لەڕادەبەدەر بەرزبووەوەو دەوروبەری داپۆشی.