وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندكارانی 9ی بنەڕەتی: سەردانی ئەپڵیكەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن بكەن

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی پێدانی پێنج نمرەی بڕیار دەتوانن نمرە نوێیەكان لە ئەپڵیكەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویكردەوە، قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی بڕیاری ژمارە ١٩٧ لە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پێدانی پێنج نمرەی بڕیار ئێستا دەتوانن نمرە نوێیەكان لە ئەپڵیكەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە.

دوێنێ ٧ـی تەمموز وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، بڕیاریاندا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی كە تاقیكردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.

خوێندكارانی 9ی بنەڕەتی دەتوانن لەم ئەپڵیكەیشنەوە ئاگادار نمرەكانیان بن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن