ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە هاوسەرەكەی كرد دەستگیركرا

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 764

راچڵەكین -

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لەناحیەی شیلادزێ تەقەی لە هاوسەرەكەی كرد و بینداری كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، هێزەكانیان توانییان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكەن كە دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی كێشەیەكەوە تەقەی لە هاوسەرەكەی و برای هاوسەرەكەی كردبوو، بەهۆیەوە هەردووكیان بە سەختی بریندار بوون.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، سەرەنجام ئەمڕۆ هەینی 25-7-2025، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناحیەی شیلادزێ دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیرا كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدابوو.

لەئێستادا تۆمتبارەكە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دوای تەواوكدرنی لێكۆڵینەوەكان، رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەكرێت بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن