گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكەنەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانیان لەفڕۆكەخانەی تاران بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە دەستپێدەكەنەوە.

هاوكات بەشی پەیوەندیەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە گەشتەكانی دەستپێدەكاتەوە".

فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاندووە:" بڕیارە لە (18ی7ی2025) گەشتە ئاسمانیەكانیان لە نێوان (تاران-سلێمانی-تاران) دەست پێبكەنەوە".

لە ماوەی جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی ناوچەكە بە رووی فرۆكە شارستانییەكان داخران، دوای ئاگربەستیش عیراق و بەشێك لە وڵاتان ئاسمانی وڵاتەكەیان كردەوە، بەڵام ئێران درەنگتر ئاسمانیی گەشتە ئاسمانییەكانی ئاسایی كردەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن