وەزارەتی كارەبا: كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتووەتە نزیكەی 30%ی دانیشتووانی هەرێم

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتووەتە نزیكەی 30%ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كارەبای 24 كاتژمێری لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی، گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی، كە دەكاتە نزیكەی 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەش روونكراوەتەوە، زیاتر لە 2100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەكەكان كوژێنراونەتەوە و تا كۆتایی ساڵی 2026، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بكوژێنێتەوە.
 
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە كارەبای 24 كاتژمێریان پێدەگات.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن