ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك ئاشكرا دەكرێت

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 737

راچڵەكین -

فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ نێردەی تایبەتی لە سووریا كۆدەبێتەوەو هەردوولا جەخت لە پێویستی گرتنبەری هەنگاوی بەپەلە دەكەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ سووریا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە دیمەشق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، تۆماس جەی باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سوریا، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریا و پێویستی هەنگاوی بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری لە سووریا كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، عەبدی و باراك، باسیان لە هەنگاونانی كردەیی كرد بە ئاڕاستەی تێكەڵاوبوون لە سووریایەكی یەكگرتوو لەپێناو ئایندەیەكی ئاشتییانەی گەشەسەندوو و سەقامگیر بۆ هەموو هاوولاتیانی سووریا، هەروەها رێككەوتن كە ئێستا كاتی یەكبوونە.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا سوپاسی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی كرد بۆ سەركردایەتیكردن و بەردەوامی هاوبەشیكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن