راچڵەكین-
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەڵێت، لەسەر توندوتیژییەكانی سوەیدا، پێویستە لێپرسینەوە لەحكومەتی دیمەشق بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تەمووزی 2025 تۆم باراك لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان رایگەیاند:" نیگەرانین لەدۆخی ئێستای سوەیدا و ئازارمان دەدات، هەربۆیە پێویستە لێپرسینەوە لە حكومەتی سوریا بكرێت."
وتیشی، واشنتۆن، پەرۆشی ئەوەیە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان سوریاو ولاتانی هاوسێی و دەوربەری چ ئیسرائیل بێت یان هەر وڵاتێكی تر.