ڕاچڵەکین سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی لە یانەی مۆنتێری مەکسیکی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی پێشبینیکراودا دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر.
مێسی ساڵانێک بەرامبەر ڕامۆس یاریی کرد، ئەوکاتە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە سەرکردایەتی پێکهاتەی یانەی بەرشەلۆنەی دەکرد و ڕامۆس وەک بەرگریکار بۆ یانەی ڕیال مەدرید یاریی دەکرد.
پاشان مێسی لە یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ ڕامۆس یەکیان گرت دوای ئەوەی لە یارییەکانی ئیلکلاسیکۆدا چەندین جار ڕووبەڕووبوونەوەکانیان توندوتیژی زۆری بەخۆیەوە بینی.
ئەمجارە مێسی و ڕامۆس لەژێر چەتری "یاری ئۆڵ ستاری" بەناوبانگی ئەمریکای باکووردا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، کە ئەستێرەکانی خولی ئەمریکی و مەکسیکییەکان کۆدەکاتەوە.
بڕیارە ئەم یارییە ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس لە نێوان ئەستێرەکانی خولی ئەمریکی و مەکسیک ئەنجام بدرێت.
ئەم یارییە هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی جامی خولەکە ئەنجام دەدرێت کە 18 تیپی خولی ئەمریکی و 18 تیپی خولی مەکسیکی کۆدەبێتەوە.
هەروەها لە یارییەکەدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی تایبەت لەنێوان لیۆنێل مێسی و ڕکابەری کۆڵۆمبی، جەیمس ڕۆدریگێز، ئەستێرەی یانەی لیۆنی مەکسیکی ئەنجام دەدرێت. ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیان دەبێت لەدوای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلۆمبیا و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.