راچڵەكین-
میدیای فەرمی ئێران ئاماری كوژراوو بریندارانی هێرشە چەكدارییەكەی سەر باڵەخانەی دادوەری لەزاهیدان بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، لەئاكامی هێرشە چەكدارییەكەدا كەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی تەمووزی 2025 لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە ئەنجامدرا، لانی كەم پێنج كەس كوژراون و 13ی تر برینداربوون.
هاوكات عەلی رەزا دلێری، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی سیستان و بلوجستان رایگەیاندووە، لەئاكامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەناو باڵەخانەكەدا چەكدارێك كوژراوەو دواتر دوو چەكداری تریش كوژراون.
دلێری، دەستی تۆمەتی بۆ گروپێكی سەر بەئیسرائیل درێژكرد وەك بەرپرساری هێرشەكە.
لەبەرامبەردا گروپی چەكداری ( جەیش ئەلعەدل) كەگروپێكی چەكداری سوننە مەزهەبی بلوجییە و بارەگاكانیان لە پاكستانە، بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكە راگەیاند.