راچڵەكین-
زیاد رەحبانی، ئاوازدانەری ناسراوی لوبنانی و كوڕی خانمە گۆرانیبێژ فەیروز، لە تەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی تەمووزی 2025 رەحبانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
رەحبانی بە میوزیكە نوێكاری و نمایشە شانۆییە سیاسییەكانی ناسراو بوو، كە لەڕێیەوە رەخنەكانی ئاڕاستە دەكرد.
زیاد رەحبانی لە 1956 لەدایكبووە دایكی نیهاد حەداد ناسراو بە ( فەیروز)ەو باوكیشی باوكیشی، عاسی رەحبانی، یەكێك بوو لە دوو برا پێشەنگەكەی بواری میوزیك و شانۆی لوبنانی، كە بە "برایانی رەحبانی" ناسرابوون.