راچڵەكین-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد لەنێویاندا هەناردەكردنەوەی نەوت.
ئەمڕۆ شەممە 26ی تەمووزی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر لەگەڵ ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركە دیپلۆماتییەكەی .
مەسرور بارزانی دەڵێت:" سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكامان لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی سوپاسی كونسوڵی گشتییمان كرد بۆ كاركردنی لە پێناو پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەكاندا. "
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە:" هاوڕابووین لەسەر پێویستیی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان."