ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حە.ما.س دادەگیرسێنێت

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت بزووتنەوەی حەماس ئاستەنگێكی سەرەكییە لەبەردەم هەر هەوڵێك بۆ ئاگاربەست و داوایكرد " لەناو ببرێت."

دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی  ئەمریكا رایگەیاند، چیدی بزووتنەوەی حەماس هاوبەش نییە لە هەر چارەسەرێكی سیاسی غەززە بەڵكو لەئێستادا بووەتە ئاستەنگێك و پێویستە لاببرێت.

ترەمپ، وتیشی، حەماس رێكەوتنی ناوێت بەڵكو هەوڵدەدات توندوتیژی زیاتر ببێت.

لەبەرامبەردا، بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندن حكومەتی وڵاتەكەی بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا، تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات بۆ بەدەستهێنانەوەی بارمتەگیراوەكان و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بە شێوەیەكی تەواوەتی.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن