ئارسیناڵ داواکارییەکەی ڕۆدریگۆ ڕەتدەکاتەوە

وەرزش

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ئارسیناڵ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا داواکارییەکەی ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ڕەتکردەوە.

هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕۆدریگۆ لەم هاوینەدا کراوەیە بۆ گواستنەوەی بۆ گەنەرز، بەڵام داوای مووچەیەکی زۆر بەرز دەکات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتڕاستی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئارسیناڵ ڕۆدریگۆ گۆسی ئاگادارکردۆتەوە کە ئەو مووچە زۆرە نادەن کە ئەو داوای دەکات.

ئایندەی ڕۆدریگۆ تا ئێستا نادیارە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مۆندیالی یانەکاندا لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر دوورخرایەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئارەزووی چەند یانەیەکی سعوودییان ئاشکراکردووە، کە دیارترینیان نەسڕ بووە، بۆ گواستنەوەی ڕۆدریگۆ، لەگەڵ گرنگیدانی یانە ئینگلیزییەکان وەک ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی.

ڕۆدریگۆی تەمەن 24 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە و تا هاوینی 2028 بەردەوام دەبێت، بەهای بازاڕیشی بە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن