سەرۆکی ئینتەرمیامی: مێسی زۆر توڕەیە

وەرزش

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خۆرخی ماس خاوەنی یانەی ئینتەرمیامی لێدوانێکی لەسەر ئەو سزایەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی تیپەکە لە خولی گەورە (MLS) وەرگرتووە دا.

ڕۆژی هەینی، ئێم ئێڵ ئێس سڕکردنی مێسی و جۆردی ئەلبای هاوڕێی لە ئینتەر میامی بۆ یەک یاری ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەی چوارشەممەی ڕابردووی ئۆڵ ستاردا بەشداریان نەکردووە.

خۆرخی ماس، لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تیشکی خستۆتە سەری، وتی: لیۆنێل مێسی زۆر توڕەیە، هیوادارم ئەمە کاریگەری درێژخایەنی نەبێت.

ماس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر تێڕوانینی دەبێت بۆ خولەکە و یاساکانی؟ بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لیۆنێل جیاوازە لە هەموو کەسێک، دەیەوێت یارییە ڕکابەرییەکان ئەنجام بدات، زۆر زۆر توڕەیە، بەڵام دەبێت وەک یەک یەکبگرین، ئێمە دژی جیهانین، ئەوەش دەبێت لە ئاستەکانمان لە نیوەی دووەمی ساڵدا ڕەنگ بداتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن