عیراق، خوێندن و دانانی پرسیارو وەڵام بە زمانی كوردی قەدەغە دەكات

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق خوێندن و دانانی پرسیارو وەڵام بەزمانی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان قەدەغە دەكات و هەڕەشەی لێپرسینەوەی یاسایی دەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بە بڕیاری ژمارە 6496ی كە لە 16ی 7ی 2025 دەرچووە، بەكارهێنانی زمانی كوردی بۆ وانەوتنەوە، دانان و وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كەركوك، نەینەواو دیالە، قەدەغە دەكات و ئاماژەی بەوەكردووە دەبێت وانەوتنەوەو دانانی پرسیارو وەڵام تەنیا بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی و بەپێی پسپۆڕییەكان دەبێت.

لەكاردانەوەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقدا، ئەكادیمیای كوردی سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كە زمانی كوردیی لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵای ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا قەدەغە كردووە، ڕسوا دەكەین و بە بڕیارێكی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین.

ئەوەش روونكراوەتەوە:" داواكارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای یراق، داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكات."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن