راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە بڕیاری قەدەغەكردنی دانانی پرسیارو وەڵام بەزمانی كوردی لەناوچە لە زانۆكانی ناوچە جێناكۆكەكان، پاشگەز دەبێتەوەو بڕیار دەدات تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانیزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوە بچێت.
نوسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی، وەزیری داد-ی حكومەتی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 26-7-2025، وەزیری داد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدراڵ، تاوتووێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خوێندی باڵایان كرد كە تایبەت بوو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان وڵامدانەوە بە زمانی كوردی.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، وەزیری خوێندنی باڵای عیراق بڕیاری چارەسەركردنی كێشەكەی دا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، بە بڕیاری ژمارە 6496ی كە لە 16ی 7ی 2025 دەرچووە، بەكارهێنانی زمانی كوردی بۆ وانەوتنەوە، دانان و وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیكردنەوەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كەركوك، نەینەواو دیالە، قەدەغە كرد و ئاماژەی بەوەكردبوو كە دەبێت وانەوتنەوەو دانانی پرسیارو وەڵام تەنیا بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی و بەپێی پسپۆڕییەكان بێت.