تەرمی هاووڵاتییەك لە رووباری خابور دۆزرایەوە

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 141

راچڵەكین -

هاووڵاتییەك لە رووباری خابور خنكا و تەرمەكەشی لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی زاخۆوە دەرهێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی زاخۆ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26-7-2025، تیمەكانیان لە بوونی رووداوێكی خنكان لە رووباری خابور نزیك پردی دەلال ئاگاداركرانەوەو دوای گەیشتنی تیمەكانیان، توانرا تەرمی هاووڵاتییە خنكاوەكە لە رووبارەكە دەربهێنرێت.

بەرگریی شارستانیی زاخۆ، بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی هاووڵاتییە خنكاوە، تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە تەمەنی لەنێوان (35 - 40) ساڵیدایەو دوای دەرهێنانی تەرمەكەی، رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن