ئیسرائیل لەسێ ناوچەی غەززە ئۆپراسیۆنەكانی راگرت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بۆ ماوەیەكی كاتی، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لەسێ ناوچەی دیاریكراوی كەرتی غەززە رادەگرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی تەمووزی 2025 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەهەریەك لە مەواسی، دیر بەلح و شاری غەززە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 20:00ی شەو تا كاتێكی دیاری نەكراو، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی هەڵدەپەسێرێت.

هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئاگربەستی مرۆیی رۆژانە چەند كاتژمێرێك بەردەوام دەبێت، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ رەخنە نێودەوڵەتییەكان لەبارەی دۆخی مرۆیی لەو كەرتە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتییەكان كاروانێكی تری هاوكاریە مرۆییەكان كە لە شەكر، خواردنی لەقوتونراو ئارد پێكهاتووە، لەرێی ئاسمانەوە بەردەدرێنەوە، هاوكات بڕیاردراوە بە كاركردنەوەی رێڕەوە مرۆییە سەلامەتەكان لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی تا 23:00ی شەو بەمەبەستی گەیاندنی خواردن و دەرمان بۆ دانیشتووانی غەززە. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن