راچڵەكین-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كۆتایی دێت و چەند وەزارەت و دەستەیەك مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:"وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئاینی و خوێندنی باڵا، هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پەرلەمان، پێشمەرگە (دیوان، لیواكان)، هێزەكانی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاكەوتن."