نیوکاسڵ ئیساک لە چارەنووسی کۆتایی خۆی ئاگادار دەکاتەوە

وەرزش

09/08/2025     ژمارەی بینراو 113

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی نیوکاسڵ یونایتد، هێرشبەرە سویدییەکەی ئەلێکساندەر ئیساک ئاگادار کردەوە کە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادەن.

ئیساک لە سەرەتای گواستنەوەی یاریزانانەوە بووەتە جێی مشتومڕ، دوای ئەوەی نیوکاسڵ داوای 110 ملیۆن پاوەندی لە لیڤەرپوول ڕەتکردەوە، هەروەها یاریزانەکە خەونی ئەوە بوو بچێتە سوور پۆشەکان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە تێلێگراف)ی بەریتانی، ئەو یاریزانە بە فەرمی ئاگادار کراوەتەوە کە نافرۆشرێت، ئەمەش هێرشبەرە سویدییەکەی توڕە کردووە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئیدی هاوی ڕاهێنەر پشتی پێنابەستێت تا ئەوکاتەی بیرۆکەی مانەوەی ئەم هاوینە قبوڵ نەکات.

سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە کە خاوەنی یانەکەیە، لە سەرەتای گواستنەوەی یاریزانانەوە هەڵوێستی خۆی پاراستووە کە ڕەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت، ئەمەش ڕاستییەکە لیڤەرپوول پێش ئەوەی ئۆفەرە گەورەکەی پێشکەش بکات ئاگاداری بووە.

گرێبەستەکەی ئیساک لەگەڵ نیوکاسڵ بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە درێژدەبێتەوە، یانەکەش پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە بە مەرجی ئازادکردنی گرێبەستەکەی کە ڕێگەی پێدەدات هاوینی داهاتوو جێبهێڵێت.

لەلایەکی دیکەوە یانەی نیوکاسڵ یونایتد بەردەوامە لە گەڕان بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا، دوای ئەوەی نەیتوانی هیوگۆ ئیکیتیکی فەرەنسی و بنیامین سێسکۆی سلۆڤینی بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە، گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ هەڵوێستی یانەکە لەسەر ئیساک ناگۆڕێت، کە تا ئێستا هیچ سزایەکی بەسەردا نەهاتووە، ئیدارەی یانەکەش ئارەزووی ئەوە دەکات کاتێک دۆخەکە هێور دەبێتەوە، بیخاتەوە ناو تیپەکەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن