سکالۆنی لیستی یاریزانانی ئەرجەنتینی ڕاگەیاند

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 281

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لوتکەی لیستی هەڵبژاردەکەیدایە بۆ دوو گەڕی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2026.

ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی یانەی چێڵسی بەهۆی سڕکردنەوە بانگهێشت نەکراوە.

تانگۆ خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤەنزوێلا و ئیکوادۆر لە ڕۆژانی 5 و 10ی ئەیلول لە دوو گەڕی کۆتایی پاڵاوتنەکاندا.

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری تانگۆ لیستی 29 یاریزانی هەڵبژارد کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێزەکان: ئیمیلیانۆ مارتینێز، واڵتەر بینیتێز، جیرۆنیمۆ ڕولی.

بەرگری: کریستیان ڕۆمیرۆ، نیکۆلاس ئۆتامێندی، ناهوێل مۆلینا، گۆنزالۆ مۆنتیێل، لیۆناردۆ بالێردی، خوان فۆیس، نیکۆلاس تاگلیافیکۆ، مارکۆس ئاکونیا، خولیۆ سۆلەر، ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر، ئێکسیکیل پاڵاسیۆس، ئالان ڤارێلا

یاریزانانی ناوەڕاست: لیاندرۆ پارێدێس، تیاگۆ ئەلمادا، نیکۆلاس پاز، ڕۆدریگۆ دی پاوڵ، جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، کلۆدیۆ ئێچێڤێری، فرانکۆ ماستانتونۆ، ڤالێنتین کاربۆنی، جولیانۆ سیمیۆنی.

هێرشبەران: جولیان ئەلڤارێز، نیکۆلاس گۆنزالێز، لیۆنێل مێسی، لاوتارۆ مارتینێز، خۆسێ مانوێل لۆپێز.

ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەکانی گرتووە و پێشتریش گەیشتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن