ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی خیتافی دەکات.
بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە تواناکانی هەریەک لە لامین یامال و تێر شتیگن و باڵدی و گاڤی بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.
بەرشەلۆنە لە ئێستادا لە خانەی دووەمی خولەکەدایە و لەکۆی 4 یارییدا خاوەنی 10 خاڵە و پێشبینی دەکرێت ئەمشەو خاڵەکانی بۆ 13 خاڵ بەرزبکاتەوە.