قەیرانی بەرگری سلۆت نیگەران دەکات

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئارنی سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوول بەر لە یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد، ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی بەرگری دەبێتەوە، دوای ئەوەی ئیبراهیما کۆناتی فەرەنسی تووشی پێکان بوو و لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکانی ئێستادا کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسی بەجێهێشت.

سلۆت هێشتا باری وردی کۆناتێ نازانێت، بەڵام زانیاری زیاتر دەردەکەوێت دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ گەڕانەوەی پشکنینی پزیشکی ورد لە یانە ئینگلیزییەکە ئەنجام دەدات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕۆژنامەی ئیڤینینگ ستاندەردی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەنی کۆناتی دەتوانێت گورزێکی گەورە بێت لە بەرگری تیپەکە پێش یارییەکەی بەرامبەر یونایتد لە یاریگای ئەنفێڵد ڕۆد کە لە 19ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.

بەهۆی ئامادەنەبوونی کۆناتێ دەبێتە هۆی ئەوەی سلۆت تەنها دوو یاریزانی ناوەڕاستی دڵی بەرگری لەبەردەستدا بێت کە بریتین لە ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز، هەروەها نەبوونی بژاردە لەسەر کورسی یەدەگ دوای ئەوەی یانەکە ڕێگەی بە جارێل کوانسا دا بۆ بایەر لیڤەرکوزن لە هاویندا بڕوات، جیۆڤانی لیۆنی یاریزانی لاو تووشی پێکای بەستەرەکانی ئەژنۆی بووە، هەروەها یانەکە نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ مارک گوی کاپتنی یانەی کریستاڵ پاڵاس بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن