وەزارەتی دارایی ژمارەیەك فۆڕم رەوانەی وەزارەتەكان دەكات

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 636

راچڵەكین-

بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی پێنج جۆر له كارمەندانی گرێبەست، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێنج خشتە بۆ وەزارەتەكان رەوانە دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی چەند خشتەیەك نێرداون بۆ بابەتی بەشێكی كارمەندانی گرێبەست.

بەپێی نووسراوەكە، خشتەكان تایبەتن بە:

1- كارمەندانی سەر پێشینەی مانگانە.
2- كارمەندانی داهات.
3- كارمەندانی پەرەپێدان.
4- كارمەندانی كاری ڕۆژانە.
5- كارمەندانی كرێی ڕۆژانە.

لە نووسراوەكەدا جەخت كراوەتەوە كە دەبێ هەموو زانیارییەكان بەوردی بنێردرێن و یەكخستنیان بۆ بكرێ.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە، لەسەر ئەو فۆڕمانەی زانیاری كە دەگەڕێنەوە، بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو كارمەندانە دەدرێ.

ئەو ڕێكارەی وەزارەتی دارایی لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانە كە لە مانگی هەشتی ئەمساڵ دراوە، بۆ ئەوەی ئەو كارمەندانە بكرێنە فەرمانبەری گرێبەستی ئاسایی كە مانگانە پارەكانیان لەگەڵ مووچە لە بەغداوە دێت.

سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب وتی: "وەكوو وەزارەتی دارایی ڕەزامەندین لەسەر گۆڕینی ناونیشانەكانتان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن