سودانی بەرەو میسر بەڕێكەوت

عێراق

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی شەرم شێخ سەبارەت بەئاشتی غەززە، بەرەو میسر بەڕێكەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، محەممەد شیاع سوودانی بەسەردانێكی فەرمی بەرەو میسر بەڕێكەوتووە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، محەممەد شیاع سوودانی لە سەردانەكەی بۆ میسر، بەشداری لە لووتكەی شەرم شێخ سەبارەت بە ئاشتی لە غەززە دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی جیھان، لووتكەی ئاشتی لە غەززە لە شەرم شێخ باكووری ڕۆژھەڵاتی میسر بەسەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو عەبدولفەتاح سیسی- سەرۆكی میسر بەڕێوەبچێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن