بەغداد بڕە پارەیەكى رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 440



راچڵەكین-

بەغداد بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردو بەمنزیكانە بەسەریاندا دابەشدەكرێـت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 نەوزدا شێخ كامیل- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەغداد گوژمەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی رەوانەكردووە كە بڕەكەی 15 ملیارو 500 ملیۆن دینارە. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە. 

وتیشی، لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستدەكەن بەدابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەسەر جووتیاراندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن