رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە دهۆك سێ قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین-

كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی كواشێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆك گیانلەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆك، رایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، پەیوەندی بە ھێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كرا لەبارەی بوونی ڕووداوێك لە ناوچەی پیشەسازی كواشێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆك."

وتیشی:" دەركەوت بارھەڵگرێكی تایبەت لەكاتی بەتاڵكردنی سوتەمەنی ئاگریگرت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سێمێل گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆل كرد".

بێوار عەبدولعەزیز، ئاماژە ئەوەشكرد: "بەھۆی ئەو رووداوەوە دوو كرێكار بە ناوی (مەسعود حسێن) تەمەنی ٢٣ ساڵ و (قەیدار دیندار) تەمەنی ١٩ ساڵ سووتان و گیانیان لە دەستداوە، ھەروەھا شۆفێری تانكەرێكیش بریندار بووە".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن