راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی ئاشكراكردنی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند:" سبەینێ سێشەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) رادەگەیەنرێت."
هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردووەتەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان دەستدەكرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆكان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری پێویست دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦).