راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: رووداوەکە لەبەردەم ددگا روویداوە و
بەهۆی کێشەی خێزانییەوە زاواکە تەقەی لە خەزووری خۆی کردووە و قوربانییەکەش
دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی
پۆلیسی هەولێر:
دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (١٣- ١٠ -
٢٠٢٥) هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە
بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا.
ع. م) کەوا کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی
هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی
تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا
لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە