راچڵەکین-
کەمال محەمەد وەزیری
کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: قەرزی کارەبا لای هاوڵاتییان دابەش
بووە بەسەر دوو قۆناغدا کە ئەوانیش قۆناغەکانی پێش پرۆژەی روناکی و دوای پرۆژەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو
قەرزانەی کە دەکەونە قۆناغی پێش جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی زیاتر لە یەک ترلیۆن و
700 ملیار دینارە، میکانیزمێک دادەنرێت بۆ ئەوەی کێشەی دانەوەی ئەو قەرزانە
چارەسەر بکرێت بە شێوەیەک کە دانەوەیان کاریگەری لەسەر باری داریی هاوڵاتییان
دروستنەکات.