راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای
سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی چەند شوێنێک دەکاتەوە کە سبەی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر
کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاگاداری دانیشتووانی ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە
دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی 132/11ی باریکە، سبەی سێشەممە بەهۆی کارکردن لە هێڵی
132 کەیڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ بێ
کارەبا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە:
ئەو شوێنانەی سبەی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بێ کارەبا دەبن بریتین لە بەشی خوارەوەی
گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت، کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی
پەنابەرانی باریکە، هەردوو گوندی بێستانسور و پرۆژەی ئاوەکانی بێستانسوور،
گوندەکانی خرابە زێرینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن، ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی
دەوروبەری.