سیسی: چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە رێگە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 15

راچڵەکین-
سەرۆکی میسر جارێکی تر جەخت لە چارەسەری دوو دەوڵەتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەکاتەوە.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رایگەیاند: لوتکەی شەرم شێخ وەچەرخانێکی مێژوویی بوو و تیایدا بەیەکەوە شاهیدی رێککەوتنێک بووین بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و لەدایکبوونی تیشکی هیوا، کە ئەمەش لاپەڕەیەکی پڕ لە ئازار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دادەخات.

ئاماژەی بەوەشکرد: خواستمان بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتی لە غەززە دوپات دەکەینەوە و کە ئاسۆی سیاسی پێویست بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی دروست دەکات، بەوپێیەی تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە خواستە رەواکانی هەردوو فەلی فەڵەستین و ئیسرائیلیش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن