لەڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لە ئێران چوار كەس كوژران

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 382

راچڵەكین-

لەڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری لە پاریزگای سیستان و بەلوجستان، چوار كەس كوژران كە سیانیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.

ڕووبەڕووبوونەوەیەكە لە بازگەی هاتنە ناوەوەی شارۆچكەی فەهرەج ڕوویداوە، بەووتەی بەرپرسانی
بارەگای قودسی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران، بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون كەیەكێكیان مەدەنییەو سیانەكەی تر كارمەندی ئەمنین. 

بەگوێرەی ڕوونكردنەوەكەی سوپای پاسداران بێت، هێرشبەرەكان ئۆتۆمبێلیان پێبووەو بەخێرایی خۆیان كردووە بە بازگەكەداو تەقەیان كردووە.

تا ئێستا ناسنامەی چەكدارە هێرشبەرەكان ئاشكرا نەكراوە و هیچ گرووپ، یان ڕێكخراوێك بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەی لەئەستۆ نەگرتووە.

هەفتەی ڕابردووش،  لە پێكدادانێكی هاوشێوەدا، چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە زاهیدان كوژران. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن